ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق: تۆمەتباری رووداوی تەقاندنەوەی دووکانەکەی کەرکووک بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقاندنەوەی فرۆشگایەکی لە شاری کەرکوک راگەیاند.

دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “دوای شەش رۆژ لە ئەنجامدانی هێرشێک و بەئامانجگرتنی دوکانێک لە پارێزگای کەرکووک بە ئامێری تەقەمەنی کە لە ئەنجامدا خاوەن دوکانەکە و هاوسەرەکەی برینداربوون، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکە دەستگیر بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتبار چەند جارێک چاودێری شوێنی ئامانجەکەی کردووە، لەوێ تەقەمەنیەکەی لەناو جانتایەکدا شاردۆتەوە و لەبەردەم شوێنەکە داینابوو، دواتر بەبەکارهێنانی مۆبایل لە دوورەوە تەقاندویەتیەوە”.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەدەکات: راستەوخۆ دوای روودانی رووداوەکە، مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی تیمێکی کاری تایبەتمەندیان پێکهێنا و هەوڵی هەواڵگری و تەکنیکییان چالاک کرد بۆ بەدواداچوونی جموجۆڵەکانی تۆمەتبار، ئەمەش دەرکەوت کە هەڵاتنی لە دەرەوەی عێراق و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “دوای دیاریکردنی شوێنی مانەوەی، مەفرەزەکانمان رەزامەندی دادوەری بەدەستهێنا بۆ دەستگیرکردنی بەپێی بڕگەکانی مادەی 4ی تیرۆر، هەروەها رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگرێتەبەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا