پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی، گەیشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-15ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆیدا لە “X” رایگەیاند: “ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا F-15E Strike Eagles لە فەوجە شەڕکەرەکانی 492ی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لە شاری لاکینهیس لە ئینگلتەرا، گەیشتنە ناوچەی بەرپرسیارێتیی فەرماندەییەکە”.
گەیشتنی ئەو فڕۆکانە پاش ئەوە دێت رۆژی 2ی ئەم مانگە پنتاگۆن رایگەیاند کە فەرمانی ناردنی فڕۆکەی خاپوورکردنی بەرگریی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی تێکشکێنەری تانک و چەند فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری دوور مەودای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرکردووە.
ناردنی ئەو فڕۆکانە لە سەروبەندی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل و وەک لە بەیاننامەکەی سێنتکۆم دا هاتبوو، “بەگوێرەی بەڵێنەکانمان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگریکردن لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لە رێگەی رێگری و هەوڵی دیپلۆماسییەوە، وەزیری بەرگری فەرمانی بڵاوکردنەوەی کەشتی تێکشێنەری زیاتری مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی شەڕکەر و چەند فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری دوور مەودای سەر بە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە جۆری B-52 لە ناوچەکەدا.