وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین ئاشکراکرا؛ “زۆرترین بڕ لە سلێمانی دەبارێت”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی ئاشکراکرد و رایگەیاند، زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند،له‌ ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه‌ 10/11/2024 حاڵه‌تێكی لاوازی ناسه‌قامگیری كه‌ش كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ریای سووره‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی رۆژئاواو و ناوه‌راستی عێراق ده‌گرێته‌وه‌”.

روونیکردەوە، “له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌ 11/11/2024 كاریگه‌رییه‌كانی درێژ ئه‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بارانێكی كه‌م بۆ مامناوه‌ند به‌شێوه‌ی پچر پچر و تاوه‌ باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چالاكبوونی ھه‌وره‌ بروسكه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ “كاریگه‌ری [شەپۆلەکە] زیاتر له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژھه‌ڵات و رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێمی كوردستان دەبێت و ئێواره‌ی ھه‌مان رۆژ دووشه‌ممه‌ كاریگه‌ری ئه‌و بارانبارینه‌ كۆتایی پێدێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2 بۆ 4 پله‌”.

بەگوێرەی ئەو کەشناسە کوردە رێژه‌ی بارانی پێشبینیكراو به‌پێی‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پارێزگای سلێمانی 8 تا 20 ملم

پارێزگای ھه‌ولێر 1 تا 8 ملم

پارێزگای دھۆك 1 تا 5 ملم

پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ 5 تا 10 ملم

پارێزگای كه‌ركوك 1 تا 2 ملم

ئیداره‌ی گه‌رمیان 1 تا 2 ملم

ئیداره‌ی راپه‌رین 3 تا 8 ملم

ئیداره‌ی سۆران 10 تا 20 ملم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا