پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، هەرزوو پەیامی پیرۆزباییان ئاراستە کرد و رایانگەیاند چاویان لەوەیە چوار ساڵی داهاتوو، لەنزیکەوە کاری لەگەڵ دا بکەن لەپێناو کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی جیهان.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ دەرچوونی ترەمپ، رایگەیاند، چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ چەندین ساڵی دیکە و هەروەکو دوو هاوپەیمانی نزیک
لەدوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەسەر کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان، سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان پیرۆزباییان لە ترەمپ کرد و ئامادەیی خۆیان نیشان دا کار لەگەڵ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دا بکەن.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ دەرچوونی ترەمپ، رایگەیاند، چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ چەندین ساڵی دیکە و هەروەکو دوو هاوپەیمانی نزیک، پێکەوە شان بە شانی یەکتر دەوەستین لەسەر بنەما هاوبەشەکانمان وەکو ئازادی، دیموکراسی و دەستپێشخەری.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا لە ئێکس لەبارەی سەرکەوتنی ترەمپەوە نووسیوویەتی: پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم، ئامادەم پێکەوە کار بکەین، هەروەکو پێشتر کردمان، لەگەڵ بڕوابەخۆبوونی تۆ و من لەگەڵ رێز و ئامانجەکانت، لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەزانی.
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند، سەرکردایەتیی ئەو، کلیل دەبێت بۆ هێشتنەوەی هاوپەیمانیێتییەکەمان وەکو هاوپەیمانیێتییەکی بەهێز، چاوم لەوەیە پێکەوە کار بۆ پێشخستنی ئاشتی بکەین.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت، ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ترەمپ
کاردانەوەکانی سەرکەوتنەکەی ترەمپ بەردەوام بوو، ڤۆڵۆدمێیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی سەرکەوتنی ترەمپ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ستایشی پابەندبوونی سەرۆک ترەمپ دەکەین لەپێناو بەدەستهێنانی ئاشتی بۆ پرسە جیهانییەکان، ئەمەش ئەو پرەنسیپەیە کە ئۆکرانیا لە ئاشتی نزیک دەکاتەوە.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت، ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ترەمپ و گەڕانەوەی متمانە لەنێوان روسیا و ئەوروپا گرنگە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشوازی لە هەوڵەكانی ترەمپ دەكەن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا و هەوڵەكانی ترەمپ بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆكرانیا جێی بایەخە.
سەرۆكی روسیا راشیگەیاند، ناتۆ بووەتە بەشێك لە رابردوو و گوشارخستنەسەر روسیا بێ سودە، جیهان پێویستی بە روسیایە و ئەمریكا و ئەوروپا ناتوانن ئەو راستیە بگۆڕن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند “لەم سەردەمە نوێیەدا، هیوادارم پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا پتەو بن لەپێناو چارەسەرکردنی قەیران و جەنگەکانی ناوچەکە و جیهانیش، بەتایبەتی لە پرسی فەلەستین و جەنگی رووسیا و ئۆکراینا.”
هەروەها ناریندا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، لە پەیامێکدا لە ئێکس، رایگەیاند: لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە هاوڕێکەم دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی، هەروەها بۆ بونیاتنانی زیاتر لە گەڕی یەکەمی سەرۆکایەتیت، چاوم لەوەیە، هەماهەنگییەکانمان نوێ بکەینەوە و پەیوەندییەکانی هیندستان و ئەمریکا پتەوتر بکەین.
شا سەلمان، شای سعودیە و محەمەمد بن سەلمان، جێنیشینی سعودیە، لە دوو پەیامی جیاوازدا پیرۆزباییان لە ترەمپ کرد و ستایشی “پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان سعودیە و ئەمریکایان کرد”، کە هەردوولا لە هەوڵدان بۆ پتەوکردنی.
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن، لە پەیامێکدا رایگەیاند چاوم لەوەیە پێکەوە جارێکی دیکە کار بکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و ئەمریکا لەپێناو خزمەتکردنی ناوچەکە و ئاشتیی نێودەوڵەتی.”
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، لە کۆی 538 نوێنەر، 277 نوێنەری بردەوە و بەسەر کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان سەرکەوت.