پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئێمه هاتووین خزمه‌تى كه‌ركوك بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت ئه‌م شاره جوان بكه‌ین، بۆیه له‌هه‌رشوێنێك زه‌ویه‌كى به‌تاڵم بینى دارى لێ ئه‌ڕوێنم. ده‌شڵێت، له شارى كه‌ركوك دوو پارك به رووبه‌رى 100 دۆنم بۆ هه‌ر پاركێك دروست ده‌كه‌ین.
دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى نه‌مام ناشتن له شارى كه‌ركوك رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك رایگه‌یاند: نیه‌تى ئێمه‌روونه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كه‌ركوك، گوێ به‌هه‌ندێك قسه ناده‌ین كه ئه‌یانه‌وێت خه‌ڵك بێتاقه‌ت بكه‌ن، ئێمه هاتووین خزمه‌ت بكه‌ین.
رێبوار ته‌ها وتى: ئێمه‌به‌ڵێنمان دابوو كه‌ركوك بكه‌ین به شارێكى جوان، له‌هه‌رشوێنێك پارچه‌یه‌ك زه‌وى به‌تاڵم بینى دارى لێ ئه‌ڕوێنم، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكه به‌ته‌مه‌نه‌كان بێن لێره ئۆكسجینێكى پاك هه‌ڵمژن، گه‌نجه‌كان له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانیان مه‌وعیدێكیان هه‌بوو بێن لێره سێڵفى بگرن، بوك و زاواكان بێن لێره ئاهه‌نگه‌كانیان بگێڕن.
دووپاركى 100 دۆنمى دروست ده‌كه‌ین، كاك هاوارمان له ئیتالیاوه هێناوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێبكات.