جۆ بایدن: پیرۆزباییم لە ترەمپ کرد و دەسەڵاتی رادەست دەکەم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم وتاریدا لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بردەوە، رایگەیاند، پیرۆزبایی لە ترەمپ کردووە و دەسەڵاتی رادەست دەکات.

رۆژی پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لە دیموکراسیدا هەمیشە خواستی خەڵک دەیباتەوە. دوێنێ قسەم لەگەل دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو کرد و پیرۆزباییم لێکرد. دڵنیاشم کردەوە کە تەواوی ئیدارەکەم راسپاردووە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن لەوەی رادەستکردنێکی ئاشتییانە و رێکوپێکی دەسەڵات بەڕێوەببەن.

سەرۆکی ئەمریکا، کە کامالا هاریسی جێگرەکەی رکابەری لەگەڵ ترەمپ دەکرد و لەگەڵی دا دۆڕا؛ دەڵێت: هەر دوێنێ قسەم لەگەڵ کامالا هاریسی جێگری سەرۆک کرد. من زۆر رێز لە کەسایەتییەکەی دەگرم. هەموو هەوڵێکی لە کەمپەینەکەیدا خستەگەڕ.

جۆ بایدن باس لەوە دەکات: ئێمە بژاردەی وڵاتەکەمان قبووڵە. سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا شەفافە و دادپەروەرانەیە، ئەرکی خۆم وەکو سەرۆک جێبەجێ دەکەم و 20ـی کانوونی دووەم بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەسەڵات رادەست دەکەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا