كومان: هەر چاوەڕێی دیپایم

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕێی مانگی كانونی دووەمی داهاتوو دەكات تا میمفیس دیپای هاونیشتمانی بگوازێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.

لە دیمانەیەكی تایبەت بە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كومان ڕایگەیاند: (دیپای پێویستی هەنوكەیی یانەكەمانە نەمان توانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە بیگوازینەوە بۆیە چاوەڕێی مانگی یەنایەر دەكەم بتوانن بۆمی بگوازنەوە).

ئەو ڕاهێنەرە زیاتر وتیشی: (شتەكان بە دەست من نین من پێویستم بە هێرشبەرێكی وەك میمفیسە و پێویستی زۆرم پێیەتی، بەڵام زۆر شت بە دەست من نییە یەكەم دەبێت پارەی گواستنەوە لە بەر دەست دا بێت هەروەك دەبێت یاریزانێك بفرۆشین تا بتوانین بە پێی یاسا میمفیس بگوازینەوە).

كومان لە بارەی سور بوونی لە سەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە هێرشبەرەوە لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە وتی: (ئەو یاریزانە شوێنەكەی لە ئێستادا لە پێكهاتەكەی مندا چۆڵە یاریزانەكانم هەموو دەتوانن لە پشت ئەو شوێنەوە یاری بكات ئەگەر میمفیس بێت ئیتر كێشەكەمان چارەسەر دەبێت، بەڵام ئیتر من نازانم ئەوە كاری ئیدارییە من ناتوانم هیچ بكەم لەو بارەیەوە).

لە كۆتاییدا وتی: (لەگەڵ دیپای قسەم كرد و بیروبۆچوونی خۆمم پێگەیاند ئەویش هاوڕا بوو لەگەڵم، بەڵام بە داخەوە نەمان توانی دێمبلی بفرۆشین ئیتر هەموو شتێك وەستا ئێستاش بە هیوام لە یەنایەری داهاتوودا بتوانین بە ئامانجی خۆمان بگەین).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا