خولی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بۆ مانگێک درێژکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، 30 ڕۆژ تەمەنی وەرزی یاسادانانی درێژ کردەوە. لە کاتێکدا کە رۆژی شەممەی داهاتوو تەمەنی پەرلەمانی عێراق و وەرزی یاسادانان کۆتایی پێ دێت.

لەلایەن خۆیەوە محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، وەرزی یاسادانان لە 9ی تشرینی دووەمی 2024 کۆتایی پێ دێت، بەڵام لەسەر بنەمای ماددەی 58ـی دەستووری عێراق تەمەنی یاسادانان درێژ کراوەتەوە.

هەروەها ئاماژەی داوە، درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان دەبێت لەسەر داوای سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان یان لە لایەن 50 پەرلەمانتارەوە بێت و بۆ پەسەندکردنی داواکارییەکەش دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێت.

بە وتەی خەفاجی درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان دەبێت بۆ ڕێکخستنەوەی کاری پەرلەمان و تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایەنە بێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە کۆبوونەوەکاندا دواخراون یان نەخراوەنه‌تە نێو کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، جیا لەمەش دەبێت دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی حکوومەت بەر له‌ کۆتایی ئەم ساڵ، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2025 ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا