كۆمسیۆن هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تانەکان بۆ دەستەی دادوەری بەرزدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كۆمسیۆن پێویستی بە حەوت رۆژ كاركردنە بۆئەوەی وەڵامی خۆی لەگەڵ تانەكاندا بەرز بكاتەوە بۆ دەستەی دادوەری.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێویستیی بە حەوت رۆژ كاركردنە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی خۆی و بەرزكردنەوەی تانەكان.

ڕاشیگەیاند، كۆمیسیۆن لیژنەیەكی پێكهێناوە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تانەكان بۆ دەستەی دادوەری بەرز دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی دادوەری پێویستی بە دە رۆژ كاركردن هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی تانەكان و دواتر ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا