وەزارەتی پێشمەرگە باج دەدات بە میدیاکاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پێشمەرگە باجی تایبەت دەدات بە میدیاکاران بۆ ئەوەی لەکاتی قەدەخەی هاتووچۆ، بتوانن رووماڵی پرۆسەکە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەی کە لەسەر هەموو لایەکە بۆ سەرکەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان/ هەیئەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لەبەرواری ٢٠ و ٢١ی ١١ی ٢٠٢٠٤ لە هەوڵێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ ڕوماڵی میدیایی ئەم ڕووداوە گەورە و گرنگە.

وەزارەتی پێشمەرگە روونیشیکردووەتەوە، بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ دەرکردنی باجی تایبەت بە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بەمەبەستی بەخشینیان لەو قەدەغەی هاتووچۆ کە لەم ماوەیەی پێشوودا دیاری کراوە.

لە راگەیانراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، هاتووە: ”بۆ ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کارمەندەکانتان، کە سروشتی کارەکەیان پێویستی بە گەشت و گەڕان هەیە لە ماوەی قەدەغەکردنی هاتۆچۆکە، سەردانی ئەم لینکەیە بکەن، کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە و داواکارییەکە تا کاتژمێر 12ی شەوی یەکشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، بۆ پڕکردنەوەی داتای پێویست، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی دەرکردن و دابەشکردنی باجەکان تەواو بکات.“

جەختیش كراوەتەوە، كە ئەم ڕێوشوێنە هەموو پارێزگارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا