ئیدارەی دەوڵەت داوا دەکات خاکی عێراق لە شەڕ دووربخرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بەکارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن وڵاتانەوە بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر رەتدەکاتەوە داوا دەکات عێراق لەو جەنگە دووربخرێتەوە کە هەیە.

بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەچوو لە پاش کۆبوونەوەکە لە بەیاننامەیەکدا، بەکارهێنانی خاکی عێراق لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران رەتدەکردەوە و بە پاساوی زانی “بۆ هێرشکردنە سەر خاکی عێراق و بەزاندنی سەروەرییەکانی.”.

هاوپەیمانێتییەکە داوادەکات هەوڵە دیبلۆماسییەکان چڕتربکرێنەوە بۆ کاری هاوبەش لەپێناو رێگریکردن لە فراوانبوونی ئەو جەنگەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و داواشی کرد عێراق دووربخرێتەوە لە پەلکێشکردنی بۆناو جەنگ.

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختیشدەکاتەوە لەوەی کە ئاسمانی عێراق بەکارنەهێندرێت لەلایەن دەوڵەتانەوە بۆ هێرشکردنە سەر یەکتری و هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن، ئیسرائیل لەرێگەی بەکارهێنانی خاکی عێراقەوە هێرشی کردووەتە سەر ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا