پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە یەکێک لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا، کەمپەینەکە دوو پیاوی تێدابوو کە چاوەڕوان نەدەکرا بەو جۆش و خرۆشەوە لەگەڵ یەکتردا دەربکەون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو کە جارێکی دیکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی و ئیلۆن ماسک، ئیمپراتۆری تەکنەلۆژیا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.
ئەو ڕۆژە، ماسک تیشێرتێکی “داگیرکردنی مەریخ”ی لەبەردا بوو، لەگەڵ کڵاوێکی ڕەش کە دروشمی “MAGA”ی لەسەر بوو، کە کورتکراوەی “ئەمریکا دووبارە گەورە بکەنەوە”، کە دروشمی ترەمپ بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا.
تا ئەم دواییانە، ئیلۆن ماسک و سەرۆکی هەڵبژێردراو واتە ترەمپ حەزیان لە چارەی یەکتر نەبوو، بەو پێیەی پێشتر دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە مانگی تەمموزی 2022 لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی تویتەر هێرشی کردبووە سەر ترەمپ – کە دواتر دەستی بەسەردا گرت و ناوەکەی گۆڕی بۆ X – دەڵێت: “من ڕقم لەو پیاوە نییە” بەڵام کاتی ئەوە هاتووە کە ترەمپ کڵاوەکەی لەسەر بکات و لەگەڵ خۆری ئاوابووندا بە کەشتیدا بڕوات.
هێرشەکەی ماسک بۆ سەر ترەمپ لە وەڵامی ئەو لێدوانانەدا بوو کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەوکاتە لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە شاری ئەلاسکا پێشکەشی کرد، لەو میانەیدا ئەو بازرگانە دیارەی تۆمەتبار کرد بە “ئاژاوەگێڕی” و نیازی کڕینی تویتەری خستە ژێر پرسیارەوە، گرێبەستێک کە بابەتی بەربڵاو بوو بۆ مشتومڕ لەو کاتەدا. لای خۆیەوە، ماسک درێغی نەکرد لە ڕەخنەگرتن لە ترەمپ، کە تەمەنی ئەوی بە زۆر دەزانی بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری هەر کۆمپانیایەک، چ جای سەرۆکی ئەمریکا بێت.
لە نێوان ئاڵوگۆڕی گورزی گەرم و گوڕ و زەق و زەنگی نێوان ئەو دوو کەسەدا، کەس نەیدەتوانی چاوەڕێی ئەوە بکات، کەمتر لە دوو ساڵ دواتر، ئیلۆن ماسک بگۆڕێت بۆ یەکێک لە بەهێزترین لایەنگرانی ترەمپ.
دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بووەتە بەشێکی سەرەکی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ، لە 20 ی ئۆکتۆبەردا ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی پلانێکی “تیروپشک”ەوە ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلاری بەخشیوە، تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت.
ئێمە لێرەدا باسی بازرگانێکی سادە ناکەین کە بڕیاری گۆڕینی پێگەی خۆی یان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریکراو داوە
ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لە پێگەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهاندا، پرسیاری زۆر لەسەر ئەو هۆکارانە دەوروژێنێت کە وایان لێکردووە ئەم ئاراستەیە بگرێتەبەر.
ئێمە لێرەدا باسی بازرگانێکی سادە ناکەین کە بڕیاری گۆڕینی پێگەی خۆی یان پشتگیری لە کاندیدێکی دیاریکراوی داوە پیاوانی دارایی هەمیشە پشتگیری لە کاندیدە دڵخوازەکانیان کردووە بۆ سەرۆکایەتی، و هەمیشە دەرگاکە بە کراوەیی بەجێدەهێڵن لەگەڵ ڕکابەرەکانیان بە پێشبینیکردنی بارودۆخی سیاسی و هەڵاوسان هەموو هێلکەکان ناخەنە ناو یەک سەبەتەوە.
جێگای سەرسوڕمان ئەوەیە کە ماسک هەرگیز لایەنگری کۆمارییەکان نەبووە لە ساڵی 2022 ەوە کە بووەتە هاووڵاتییەکی ئەمریکی، بە تایبەتی دەنگی بە دیموکراتەکان دەدا، تا ئەو ڕادەیەی کە لە سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما نزیک بووە و چەند جارێک چاوی پێی کەوتووە، پاشان لە 2023 ڕایگەیاند کە دەنگ بە جۆ بایدن نادات جارێکی تر دەنگەکەی بۆ ترەمپ تەرخان کرد و بە هەڵبژاردنێکی “زۆر قورس”ی زانی هەروەها پشتگیری لە ڕۆن دیسانتیس کرد کە ڕکابەری سەرەکی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ترەمپ بوو لە کاتی کێبڕکێی بەدەستهێنان کاندیدکردنی پارتی کۆمارییەکان بۆ خۆکاندیدکردن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ساڵی 2024.
کاتێک باس لە ئیلۆن ماسک دەکەین، باس لە بازرگانێکی بە ئەزموون دەکەین کە هەنگاوەکانی خۆی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەنێت
هەموو ئەمانە پێش ئەوەی لەناکاو بگۆڕێت بۆ لایەنگرێکی ئەفسانەیی ترەمپ و بەپێی خەمڵاندنەکانی سی ئێن ئێن زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی ترەمپ خەرجکرد، هەروەها لیژنەیەکی کردەی سیاسی بە ناوی “ئەمریکا پی ئەی سی” پێکبهێنێت کە کارەکەی کۆکردنەوەی پشتیوانییە بۆ ترەمپ و بانگەوازکردنە بۆ دەنگدەران بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن، ئەمەش وامان لێدەکات پرسیار بکەین سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم پشتگیرییە گەورەیە، و لە بەرامبەردا ئیلۆن ماسک چی بەدەست دەهێنێت.
کاتێک باس لە ئیلۆن ماسک دەکەین، باس لە بازرگانێکی بە ئەزموون دەکەین کە هەنگاوەکانی خۆی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەنێت، نەک دەنگدەرێکی ئاسایی کە بەڵێنی هەڵبژاردن یان وتارە سۆزدارییەکان پاڵنەری بێت. ئەمەش ڕەنگە بەشێکی ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی ئیلۆن ماسک لە مێژوودا لایەنگری دیموکراتەکان بووە وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا.
دیموکراتەکان کە بە شێوەیەکی نەریتی خەمی پرسەکانی ژینگە و کەشوهەوایان هەیە، لە پێشەنگی ئەو کەسانەدان کە ئارەزووی کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکەن، بە جیاوازییەکی زۆر، بە بەراورد بە هاوتا کۆمارییەکانیان. بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لە ساڵی 2023 لەلایەن کۆمپانیای گالۆپەوە ئەنجامدراوە، نزیکەی 71%ی کۆمارییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بیر لە کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ناکەنەوە.
جگە لەوەش، ترەمپ خۆی تا ئەم دواییانە بە نەیارێکی سەرسەختی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەنرا، لە ڕاستیدا ترەمپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تەنیا دەستی کردووە بە گۆڕینی تۆنەکەی بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و پاڵپشتی ئیلۆن ماسکی وەک هۆکاری سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە هێناوەتەوە.