قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد.

لەو دیدارەدا کە رۆژی چوارشەممە 6_ 11_ 2024 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنییانەی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لە بوارە جیا جیاکادا بە گرنگ و پێویست دایە قەڵەم.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەر دوو لا قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد، لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیشەوە  بیروڕای گشتییان گۆڕییەوە.

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا