پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایدەکات، دۆسیەی دامەزراندنی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕوانامە باڵاکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و لەوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە رێککەوتی 27-08-2024، بە نوسراوی ژمارە 817/د داوای لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە دۆسیەی دامەزراندنی ئەو چین و توێژانە یەکلاییبکرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، پاش بەرزکردنەوەی ئەو داوایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی لە رێککەوتی 11ـی ئابی 2024 ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.
دەشڵێت: ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نوسراوێک لە رێککەوتی 24-10-2024 کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، داوای رای ئەو وەزارەتەی لەو بارەیەوە کردووە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆسییەکە دەکرێت.