پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بە ناردنی بڕی دوو ملیار و 325 ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، “دوابەدوای داواكاری و بەدواداچونەكانمان سەبارەت بە رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دابین كردنی ئامێرو پێداویستیە پزیشكیەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رانیە. سوپاس بۆ خوا رەزامەندی درا لەسەر ناردنی بڕی دوو ملیار و 325 ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستیەكانی نەخۆشخانەكە.”
داوای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتییەوە بووە و ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی پیشەسازیی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بووە.