بەرێگەی قاچاغ كامێرای چاودێری بچووك دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:
لەرێگەی قاچاغەوە، كامێرای بچووكی چاودێری دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان‌و داواكاری گشتیش لەو بارەوە تائێستا رێكاری بۆ نەگرتووەتە بەر.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتراستیكردەوە، كە كامێرای بچووكی چاودێری دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان‌و شاری سلێمانی، كە ئەو كامێرانە لكێنراون بە چەرخ‌و قەڵەم‌و كەلوپەلی ترەوە.

سەركەوت ئەحمەد وتیشی: ئێمە لە هەر جێیەك ئەو جۆرە كامێرانە ببینین دەستی بەسەردا دەگرین، چونكە یاسایی نین و بە قاچاغ دەهێنرێنە ناو بازارەكانی هەرێم، بەڵام داواكاری گشتی دەتوانێت ئەو كەیسە بجوڵێنێت و پاشان ئێمە بتوانین كۆنتڕۆڵی هەر جێیەك بكەین، كە ئەو جۆرە كامێرایانەی لێدەفرۆشرێت، تەنانەت تۆرە كۆمەڵایەتییەكانیش.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، چەندین حاڵەتی دەستگیركردن هەبووە بۆ ئەو كەسانەی ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنییانە خراپ بەكار دەهێنن، كە لەو بارەوە هیچ ئامارێكی وردی نەخستەڕوو.

جگە لە چەند دوكاندارێك لەهەرێمی‌ كوردستان چەند پەیجێكی‌ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ریكلام بۆ ئەو جۆرە كامێرایانە دەكەن، كە دەلكێنرێت بەكەرەستەی‌ ترەوە وەك قەڵەمی كامێرا، چەرخی كامێرا، قۆبچەی كامێرا، شاحینەی كامێرا، كاتژمێری سەرمێز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا