قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد و پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا کە رۆژی سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و بارودۆخی گشتی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.

لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا