پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی لابردنی مامەڵەکردنی بە دراوی کاغەز و لەجێی ئەو، مامەڵەکردن بە دراوی ئەلکترۆنی ئاراستەی سەرجەم گومرگەکان کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 04-11-2024 بڵاویکردەوە، “سودانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ بەئەلکترۆنیکردنی رێکارەکانی گومرگەکان کرد و پلانی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆسەکە تاوتوێکرا.”
ئەوەش هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەو میکانیزمانەی کە پرۆسەی گۆڕانکاری و بە ئەلەکترۆنیکردنی رێکارەکانی ئەو گومرگ و دەروازە سنوورییانە کرا و کە تا ئێستا 11 دەروازەیان تەواو بووە کە زۆرترین داهاتیان هەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، 11 دەروازەی فەرمیی حکومەتی عێراقی لە ئێستادا مامەڵەکردنیان بە دراوی کاغەز راگرتووە و دەستیانکردووە بە مامەڵەی ئەلکترۆنی.
جەختکرایەوە، کە پرۆسەکە “یەکێکە لە گرنگترین رێکارەکانی چاکسازیی ئابووری و کارگێڕی و کە دەبێتە هۆی رەخساندنی شەفافیەت لە داهاتەکان ئاسانکردنی رێکارەکان، هەروەها زۆرترین داهاتی دارایی بۆ دەوڵەت کۆدەکاتەوە”.