پەرلەمانتارێکی یەکێتی وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی، کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانکە فیدرالیە حکومیەکانەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 4-11-2024، شاندێکی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو پەرلەمانتارە، کۆبوونەوەکە بۆ دواداچوون بووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشدا، “نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و 138 پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی، کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لە رێگای بانکە فیدرالییە حکومیەکانەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا