پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەحمەد میرە دەڵێت، “کابینەی ئەم جارە زۆر جیاوازتر دەبێت لە کابینەکانی پێشوو، هەم لە رووی فۆڕمی کابینەکە هەمیش سەنگ و قورساییەکەی.”
ئەحمەد میرە رۆژنامەنووس و مامۆستاى زانکۆ لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا رایگەیاند، “کابینەی ئەم جارە زۆر جیاوازتر دەبێت لە کابینەکانی پێشوو، هەم لەڕووی فۆڕمی کابینەکە هەمیش سەنگ و قورساییەکەی، جاران دوو هێزە سەرەکییەکەی حکومڕانی [یەکێتی و پارتی] لەسەر سینیی دۆستایەتی دەچوونە هەڵبژاردنەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە لەسەر فەرشی نەیاریی سیاسی و پاشگەزبوونەوە لە رێککەوتنی ستیراتیژیی نێوانیان چوونەتە هەڵبژاردنەوە و بەهەمان نەفەسیش دەچنە پێکهێنانی کابینەکەوە.”
لەبارەی شێوازی بانگەشەی ئەمجارەی هەڵبژاردن باسی لەوەکرد، “ئەو شێوازەی بانگەشەیەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەم روویدا نەک بۆ پارتی بۆ هەموو کۆمەڵگەی کوردی شۆکئامێز بوو، ستایلێکی جیاواز لە بانگەشە، بەریەککەوتن لەسەر ئاستی ئەو لاپەڕانەی کەس پێشبینی نەدەکرد هەڵبدرێنەوە، کارکردن لەسەر ئەو جومگانەی کە کۆمەڵگای کوردی پێشبینی نەدەکرد رووبدات.”
وتیشی، “پارتی رووبەڕووی مۆدێلێک بووەوە کە پێشتر نەیدیبوو، بۆیە تا کۆتاییەکانی بانگەشە پارتی لە شۆکێکی سیاسیی قوڵدا بوو، تا ئەو رادەیەی کە باڵە ئەمنییەکەی پارتی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی دەکرد بەڵام لە کۆتاییدا گۆڕا بۆ شێوازێکی دیکە.”
بە وتەی ئەحمەد میرە، ئەم جارە کابینەی حکومەت بە شێوەیەکی سەرەکی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا دەبێت و جومگە سەرەکییەکانی حکومەت بەڕێوەدەبەن، “هۆشداریدا لەوەی کە هەموو ئەو هێزانەی ناتوانن بەرنامەی خۆیان لە حکومەت جێبەجێبکەن و رێگەیان پێنادرێت، نەچنە ناو حکومەتەوە.”
بە وتەی ئەو رۆژنامەنووسە، “خەڵکی کوردستان نابێت دڵی بە کابینەی 10 خۆشبێت چونکە لە ئێستاوە گرفتمان لەگەڵ کەسی یەکەمی کابینەی 10 هەیە. کەسی یەکەمیش کە پارتی دەیەوێت ئەگەر دووبارە سەرۆکوەزیران کابینە تەشکیل بکاتەوە، خراپییەکان زۆرتر دەبن و جێگەی دڵخۆشیی نابێت.”
تەواوی چاوپێکەوتنەکەی ئەحمەد میرە لە پۆڵەتیک پرێس: