نەخۆشخانەی هیوا: ئەمساڵ رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە بەراورد بە پار کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی پار، ئەمساڵ رێژەی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە %7 کەمیکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4-11-2024، د. زەردەشت بەکر، وتەبێژی نەخۆشخانەی ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 656 نەخۆشمان هەبووە بەڵام بۆ ئەمساڵ رێژەکە بۆ سێ هەزار و 395 نەخۆش دابەزیوە.

بەگوێرەی وتەبێژی نەخۆشخانەکە، رێژەی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا  لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی 2023، %7 کەمی کردووە و راشیگەیاند، “کوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.”

سەبارەت بە بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجە وتی: لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن بەربڵاوترینیانە هەروەها شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتانداو شێرپەنجەی کۆڵۆنیش لە گەورە ساڵاندا.

د. زەردەشت بەکر وتیشی “ناتوانین هۆکاری سەد لە سەد دیاریبکەین بۆ تووشبوون بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەڵام بەدەر لە هۆکاری بۆماوەیی، لە منداڵاندا حاڵەتی بۆماوەیی و بۆگەورەکانیش پیس بوونی ژینگە، جگەرەکێشان، وەرزشنەکردن، بابەتە کحولییەکان، ستێرسی زۆر، زۆر خواردنی چەوری گرنگترین هۆکارەکانی توشبوونن بە نەخۆشیی شێرپەنجە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا