پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی بیانیی ماددەی هۆشبەریان لەناو شاری هەولێر دەستگیر کردووە کە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە و نیازی ساخکردنەوەیان هەبووە.
رۆژی دووشەممە 4-11-2024، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، “لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاریی دروست، لە چالاکییەکدا تیمی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رۆژی 03-11-2024 لەناو شاری هەولێر توانییان بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن.”
ئاشکراشیکرد، ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر لەلایەن “سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە” هێنراوەتە نێو هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساخکردنەوەی لە بازاڕەکان
دوای دەستگیرکردنیان ئەو سێ تۆمەتبارە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.