دیبالا تووڕەیە لە پێرلۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆ تووڕەیە لە ڕاهێنەرەكەی ئەندریا پێرلۆ كە ماوەی 90 خولەك داینیشاندا لە سەر كورسی یەدەگ و یاری پێ‌ نەكرد.

پەیامنێرێكی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕت لە تویتەری خۆی نووسی و بڵاوی كردەوە: (پێم سەیرە بۆچی پێرلۆ دیبالای هێنا بۆ كرۆتۆنی و یاری پێ‌ نەكرد؟).

فابیانا دیلا فالی پەیامنێری لاگازێتا نووسیویشێتی: (ئەگەر دۆخی باش نییە و بەشداری پێ‌ ناكەیت نەتهێنایە با لە تۆرینۆ بمایەتەوە و مەشقی بكردایە باشتر بوو وەك لەوەی لە سەر كورسی یەدەگ بەندی بكەیت … دەپرسم دیبالا بۆ هات بوو و بەشداریشی نەكرد؟).

پاش بڵاو بوونەوەی تویتەكە دیبالا هەستا بە لایك كردنی وەك قاییل بوونێك لە سەر بۆچوونی خانمە پەیامنێرەكە، بەڵام پاش 2 خولەك هەستا بە سڕێنەوەی لایكەكەی.

لای خۆشییەوە پێرلۆ لە بارەی بەشداری پێ‌ نەكردنی دیبالاوە وتی: (ئەگەر چی لە یارییەكەدا پێویستی زۆرم بە تواناكانی بوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە مەشقی نەكردووە بۆیە پێویستی بە مەشق كردنە تا تواناكانی بۆ بگەڕێتەوە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا