یەکێتی لیژنەی دانوستانکاری پێکهێنا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتوون لە: دەرباز کۆسرەت رەسوول، نزار ئامێدی، رێواس فایەق و رزگار حاجی حەمە.

رۆژی 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 409 هەزار و 548 دەنگی بەدەستهێنا و 23 كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا