پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گوندی گەڵاڵێ-ی سنووری ماوەت لە قەزای شارباژێڕ، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 200 دۆنم پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لەلایەن گوندى ( گەڵاڵێ) ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکەیاندا دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە توانیان بەهاوکارى دانشتوانى گوندەکە ئاگرەکە لەماوەیەکى کەمدا کۆنترؤڵ بکرێت .
لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئاگرەکەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت: ئاگرەکە بووە هۆى سوتانى 200 دوو سەد دۆنم پوش و پاوان و دارى سرووشتى.
ئەوەشی خستەڕوو، کەسێک بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەڵدراوەتەوە.