804 خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، 804 خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند،” لەسەر ڕاسپاردەى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕەزامەندى نیشاندراوە لەسەر وەرگرتنى 804 خوێندکار و قوتابى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە بۆ یەکەمینجارە وەرگیراوانى ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ زانکۆلاین ناویان بڵاودەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواو کراوە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن”.

ڕوونیکردەوە، جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو، دەرچوانى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دەرچوانى هەرێمى کوردستان شوێنى وەرگرتنیان ڕاگەیەندرا و بەهەمان پرۆسە دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com) بدۆزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا