پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەوەرزی باران بارین، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکێک لەشاری هەولێر، بەهۆی کەمئاوییەوە گردبوونەیان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری هەولێر ڕایگەیاند،” لە وەرزی زستانیشدا گەڕەکی تۆبزاوەی ئەحمەی کێشەی ئاوی هەیە و ئەمڕۆ دانیشتووانی گەرەکەکە بەهۆی کەمئاوییەوە گردبوونەوەیان ئەنجام دا”.
دانیشتوویەکی گەڕەکەکە ڕایگەیاند،” بەم زستانە بێئاوین و لەناو قوڕین، کێشەی ئاومان هەیە بەم زستانە بە تەنکەر ئاومان بۆ دێت، سێ چوار مانگ دەبێت قفڵیان داناوە بۆئەوەی سێ ڕۆژ جارێک ئاومان بدەنێ بەڵام ئاومان پێناگات”.
باسیلەوەشکرد،” بە 11 مانگ دەبوایە کێشەی شەقامیان بۆ چارەسەربکردیانە، بەڵام ئەوە بۆ سێ ساڵ دەچێت چارەسەر نەبووە”.