پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی ئاشکرایکرد، نرخی سەوزەکان بەگشتی و تەماتە و خەیار بەتایبەتی لە عەلوەدا بەشێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەمڕۆ کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەی سلێمانی بە هەزار و 300 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، حاجی سەروەر، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بەشێک لە سەوزەکان و بەتایبەتی تەماتە، خەیار، کولەکە و باینجان نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، چونکە ئەو بەروبوومانەی لە پێنجوێنەوە بۆمان دەهات لە مانگی تشرینی دووەم بەدواوە بەهۆی وەرزی سەرماوە کۆتایی پێدێت، هەروەها باجیان لەسەرە ئەوەیش هۆکارێکی دیکەیە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەم وەرزەدا بەتایبەتی تەماتە لەهەموو وڵاتانی دراوسێش نرخی گران بووە، ئەگەر باجی لەسەر لابچێت ئەوا نرخەکەی هەرزانتر دەبێت.
ڕوونیکردەوە، نرخی میوەکان دابەزیووە، چونکە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو ئەو بەرووبوومانە زیاترن.