پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 150 هەزار دیناری عێراقییەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 250 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی دۆلار بەرزبووەوە، لەئێستادا تاڕادەیەک ڕووی لە دابەزین کردووە.
ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی 297,949,433 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 283,699,433 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,250,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.