پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 18,972 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە ..
ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/10/31) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,972 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,209 منداڵ داخڵ كراون”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 938 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 352 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 392 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 216 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 218 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 185 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
جەختیکردەوە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,105 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 362 سۆنەر و 112 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 424 تیشك گیراوە.