پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شارەوانی و هاتووچۆی سلێمانی، هۆشداری دەدەن پردێک بەکارنەهێنرێت، چونکە مەترسی رووخانی لەسەرە.
ئەمڕۆ دووشەممە4ی تشرینی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند،” هاتووچۆی سلێمانی لەسەر داوای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە پردی خەلیفاوا ترسی ڕووخانی لەسەر بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە و لەئێستادا پرسەکە چەند درز و شەقێکی بردووە، هەروەها لە وەرزی هاوینیشدا ئەو پردە بۆنێکی زۆری هەیە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “گەرەکەکە بەو پردەوە پابەندە و گەرەکەکەی کردووە بە دوو بەشەوە، هەرکاتێک باران دەبارێت ئاو بەسەریدا تێدەپەڕێت و لافاو دروست دەبێت، هەندێک ماڵیش لەسەر ڕێرەوی ئاوەکە دروستکراوە و ترسی ڕووخانی لەسەر و ژێر پردەکە تەپیوە”.
ئەنجومەنی گەرەکە لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” کۆمپانیایەک کار لە پردەکەدا دەکات، بەڵام هێشتا تەواو نەبووە، بۆیە ئەم پردە جێی مەترسییە و ئێستا پێویستە چارەسەرێک بکرێت تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی”.