سبەینێ‌ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ‌  رۆژی سێ شەممە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، حەوتەمین كۆبوونەوەی خۆی لەسەر چەند پرسێك ئەنجامبدات و تێیدا میوانداری فەرمانگەی ئەندازیاری و فەرمانگەی كارەبای كەركوك بكات.

لەو بارەیەوە دكتۆر ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راگەیاندووە، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، ئەنجومەنەكە میوانداری فەرمانگەی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژە و راوێژكاران بۆ پڕۆژەی دیزاینی بنەڕەتی شاری كەركوك دەكات، راشیگەیاندووە، بڕیارە هەر لەكۆبوونەوەكەدا میوانداری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك سەبارەت بەخزمەتگوزاری و كۆكردنەوە بكرێت.

ئەم دوو میواندارییە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو لەكۆبوونەوەی رابردوودا ئەنجامبدرێن، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی پێنجی تشرینی دووەمی 2024.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا