پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێک کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچر پچر لەناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سبەی سێشەممە5ی تشرینی دووەم، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى
سۆران : 15پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23پلەى سیلیزى