كەشناسیی عیراق: بارانبارین تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسیی عیراق پێشبینی دەكات بارانبارینی بەخۆڕ لە هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراق تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

كەشناسیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی باكوور و ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان، بارانی مامناوەند و بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەبروسكە، هەروەها خێرایی با زیاد دەكات و دەگاتە 50 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، تا كۆتایی هەفتەیەش بارانبارینی بەخوڕ بەردەوام دەبێت و رەوشی كەشوهەوا بە ناجێگیریی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە پارێزگاكانی رۆژئاوا و باشووری عیراق، كەشناسی دەڵێت، تاڕادەیەک كەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەگەڕێتەوە، بەڵام ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا