پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر شوێنە گرنگەکانی مقاوەمە لە عێراق و بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانیان، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران داوای لە 9 سەرکردەی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی کردووە وڵاتەکە جێبهێڵن.
پەرلەمانتارێکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران کۆتایی هەفتەی ڕابردوو داوای لە 9 سەرکردەی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی کردووە وڵاتەکە جێبهێڵن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە سەرکردەکانی مقاوەمە و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو پێشنیازەی ئێرانیان ڕەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو ئێران بەجێبهێڵێن لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەریان.
باس لەوەش دەکات کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنی ئەمریکی ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستە بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل هەڵبگرێت.
هۆشداریشیداوە کە ئەمە ڕەنگە کاردانەوەی تووندی گرووپە چەکدارییەکانی لێبکەوەتەوە و بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمەریکییەکانی بەدواوە بێت.