موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا هۆشداریی دەداتە حکومەتی عێراق، کە خۆی نەخزێنێتە نێو پرسی چارەسەری “دوو دەوڵەت” بۆ فەڵەستین و ئەمە بە پلانی ڕۆژئاوا دەزانێت بۆ ڕیسواکردنیان.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت،پێش ئەوەی تەورەکە بەر سەرتان بکەوێت، وەک ڕۆژئاوا پلانی داناوە بۆ ڕیسواکردنمان،هۆشداریی بە حکومەتی عێراق دەدەم کە خۆی نەخزێنێتە نێو پرسی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستین.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەڵوێستی ئەوان وەک “شیعەی محەممەد و عەلی سەلامی خودایان لەسەر بێت ڕوونە، ئەویش دەوڵەتێکە بۆ فەلەستین لە دەریاوە بۆ ڕووبار و پایتەختەکەی قودس بێت. دانیش بە ڕێککەوتنە بەریتانی و ڕۆژئاواییەکان نانێین”.

سەدر هۆشداریی دەدا لەوەی ئەگەر بێت و حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، ئەوا ئەو یاسایە دەیگرێتەوە کە ئاسیکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ “ئیسرائیل” بە تاوان دانراوە، هاوکات پەیامێکیش بۆ سعودیە دەنێرێت و هیوادارە سعودیە گرنگی بەم بابەتە بدات و “دان بە قەوارەی زایۆنیدا نەنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا