ئەمڕۆ دوایین وادەیەو تائێستا سێ تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوایین وادەی تانە لێدانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیێنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2024 جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: :لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، دەرگای وەرگرتنی تانەکان دادەخرێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن دەشڵێت، “تائێستا سێ تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون، کە دووان لەو سێ تانەیە لە نووسینگەی پارێزگای دهۆک و ئەوی دیکەشیان لە نووسینگەی سلێمانی تۆمارکراون، بەڵام لە هەولێر هیچ تانەیەک تۆمار نەکراوە.”

لەبارەی کاتی یەکلاییکردنەوەی تانەکان، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، “دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی حەوت رۆژدا سەرجەم تانە تۆمارکراوەکان یەکلادەکاتەوە و، دواتر کۆمیسیۆن ئەنجامی تانەکان رادەگەیەنێت.

رۆژی 31ـی مانگی رابردوو، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

20ـی مانگی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. 30-10-2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا