پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەنیازە دەست بە دروست کردنی پڕۆژەی پایتەختێکی ئیداری نوێ لەبەغدا بکات.
بەوتەی پەڕلەمانتار قاسم خەفاجی سەرۆکی لیژنەکە، پایتەختە ئیدارییە نوێکە دەکەوێتە باشوری بەغدا بەرەو ناوچەی عەلوەی ڕەشیدو درێژدەبێتەوە بەسەر ڕوبەرێکی فراواندا.
باسی لەوەشکردوە، ئامانج لەبونیادنانی ئەم پایتەختە ئەوەیە سەرجەم وەزارەتەکانو فەرمانگەکانی حکومەت لەخۆبگرێتو وابڕیارە پڕۆژەکەش لەماوەی چەند ساڵی داهاتودا تەواوبێت.
ئەوەش هاتوە، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا دێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانو کارئاسانیی بۆ کاری وەزارەتەکان بە یەکخستنی بارەگاکانیان لەناوچەیەکی یەکگرتوی ئیداریدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە بەردی بناغەی پڕۆژەکە دابنێت.