پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە کرمساری سەر بە پارێزگای سێمنان لە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران روویدا.
بومەلەرزەکە کاتژمێر 5:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە قووڵایی 11 کیلۆمەتر لە رووی زەوییەوە روویداوە.
بە وتەی رەزا خانی، قائیمقامی کرمسار، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و ئینتەرنێت، بەڵام دواتر کارەبا بۆ زۆربەی ناوچەکان گەڕاوەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگی بومەلەرزەکە ترسناک بووە و هاوڵاتییان دەبێت ئاگاداری خۆیان بن تاوەکو ئارام ببنەوە.
باس لەوەش دەکات، کارمەندانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان بە ناردنی تیمی هەڵسەنگاندن بۆ ناوچە جیاجیاکان و لێکۆڵینەوە لە رادەی زیانەکانی بومەلەرزەکە دەکرێت.
ئێران جارجارە بەر بومەلەرزە بە چڕیی جیاواز دەکەوێت بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەکەیەوە، کوشندەترینیان بومەلەرزەیەک بوو بە گوڕی 7.7 پلە کە لە ساڵی 1991دا روویدا و بە هۆیەوە 37 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 100 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.