پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی دەرکرد و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن و مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێبکەن.
لە ڕاگهیهندراوێكدا، هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، سەبارەت بەو شەپۆلی باران بارینەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە گرنگی دەزانین شۆفێرانی بەڕێز پابەندبن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
١: پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.
٢: پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلەکانی بەردەمت.
٣: مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەی شەقامەکان.
٤: پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابکەرەوە لە ( فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، ،تایەکان )
٥: پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئوتومبیلەکەتدا هەبن ( ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر،پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).
٦: لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت
۷: هەمیشە ئەم ژمارانەت لەبیربێت
۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
۱۱٥ بەرگری شارستانی
۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن
۱۲۲ فریاگوزاری تەندروستی