داوا دەكرێت باجی سەر هاوردەكردنی نەوتی سپی لاببرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەكات، بەنوسراوێك داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەن لە مانگی داهاتووەوە باجی سەر هاوردەكردنی نەوتی سپی لاببرێت.

كەریم عەلی كریم سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “یاداشتێكمان نوسیووە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین تاوەكو باجی سەر هاوردەكردنی نەوتی سپی لە مانگی 11 ی ئەمساڵ تاوەكو مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو لاببرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا نەوت كەمەو نرخەكەشی زۆرە، بۆیە دەیانەوێت نرخەكەی كەم بكەنەوەو هەروەها رێژەكەشی لە بازاڕەكانی هەرێم زیاد بكرێت.

ساڵانەو لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی سەرما هەوڵی هێنانی نەوت بۆ هەرێم دەدرێت، بەڵام بەهۆی زۆری باج لەسەری، نرخی نەوتەكە بەگران لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا