پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژی سێشەممە، 05-11-2024، ئەمریکییەکان بڕیاردەدەن کێ دەچێتە کۆشکی سپی و نەخشەی سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئەمەریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو دادەڕێژێت.
دیموکراسیی ئەمەریکا و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک یەکێکە لە ئاڵۆزترین سیستەمەکان، بە جۆرێک باوکانی دامەزرێنەی ئەمەریکا لە ساڵی 1776 کە وڵاتەکە سەربەخۆیی وەرگرت، سیستەمێکیان داڕشتووە جیاوازە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان بە تایبەتی لە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، خەڵک ڕاستەوخۆ دەنگ بە سەرۆک نادەن، بەڵکوو ‘کۆمەڵەی هەڵبژاردن’ سەرۆک هەڵدەبژێرێت. ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵەکە 538 کەسە و هەر کەسێکیان یەک دەنگی هەیە بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانی ویلاتەکە دابەش کراون، ژمارەی کۆمەڵەی هەڵبژاردن یەکسانە بە ژمارەی ئەندامانی کۆنگرێس؛ ئەندامانی کۆنگرێس لە 538 ئەندام پێک هاتوون ئەوانیش 438 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران.
شێوازی هەڵبژاردنی کۆمەڵەی هەڵبژاردن لە هەر ویلایەتێکی ئەمەریکا جیاوازە؛ بەڵام لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیدا، دانیشتووانی هەر ویلایەتێک دەنگ بە کاندیدی هەر پارتێک بدەن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دەنگەکانیان بۆ بۆ کۆمەڵەی هەڵبژاردن دەڕوات، بەمجۆرە کۆمەڵەی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن و ئەوانیش دواتر سەرۆک هەڵدەبژێرن؛ چونکە کۆمەڵەی هەڵبژاردن ڕاستەوخۆ لەلایەن دیموکرات و کۆمارییەکانەوە کاندید دەکرێن.
دوای هەڵبژاردنی کۆمەڵەی هەڵبژاردن، ئەم کۆمەڵەیە لە یەکەمین سێشەممەی دوای سێیەمین چوارشەمەی مانگی 12 کۆ دەبنەوە و دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک دەدەن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نوێنەری هەر پارتێک لەم کۆمەڵەیە کە هەڵبژێردراون دەنگ بە کاندیدی ئەو پارتە دەدەن بۆ سەرۆکایەتی.
هەنگاوی دواتر؛ ئەندامانی کۆنگرێس بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جیاکردنەوەی دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە.
دوای یەکلایبوونەوەی ناوی سەرۆکی نوێ، سەرۆک لە 20ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سوێندی یاسای دەخوات، بە گوێرەی دەستووری ئەمریکی نابێت سەرۆک و جێگرەکەی هاووڵاتیی یەک ویلایەت بن.