سبەی لەم ناوچانە پشووی ناوەندەکانی خوێندنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی “ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین” کە چاوەڕوان دەکرێت لە سبەیەوە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، سبەی لە کەرکووک و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن کرانە پشوو.

سبەی لە پەروەردەکانی پێنجوێن، شارەزوور، شارباژێڕ، کەرکووک و پارێزگای هەڵەبجە لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە، هەروەها لە سنووری قەزاکانی پشدەر و بیتوێن لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان پشووە، وەزارەی خوێندنی باڵاش دەڵێت، ” لە کاتی پێویستدا زانکۆکان دەتوانن دەوام رابگرن.”

ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری پارێزگای کەرکووک کە بەهۆی لافاوەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا، بەهەمان شێوە سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.

بەپێی ئامارێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رادەی بارانبارین لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکو 9:00ـی ئەمشەو لە پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە:

هەولێر:  2.6 ملم

سلێمانی:  9 ملم

كەركووک:  18.2 ملم

هەڵەبجە:  4 ملم

پیرمام: 19.1 ملم

چەمچەمال:  9.4 ملم

شەمامك:  دڵۆپ دڵۆپ

سۆران:  3 ملم

خەبات:  14.4 ملم

هەڵشۆ:  1.6 ملم

پێنجوین:  6.2 ملم

چۆمان:  10 ملم

ئاكرێ:  1 ملم

بازیان: 5.4 ملم

دەربەندیخان:  6 ملم

حاجی ئۆمەران:  7 ملم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا