گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 300 هەزار گەشتیار سەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ شەممە2ی تشرینی دووەم، سێیەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە و کۆتاڕۆژی ڤیستیڤاڵە کەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە،” لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوی دەیەمین ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە توانیمان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کارەکانی بە ئەنجام بگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ڤیستیڤاڵەکەدا 600 شوێنی دوکان بەسەر بەشداربووندا دابەشکرا لەڕێگەی تیروپشکەوە کە 200 کەس بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمیان پڕکردبووەوە، دابەشکرابوون بەسەر جوتیاران و باخەوانانی هەنار و ژنانی دەست رەنگین و خواردەمەنی وبەرهەمی وشکە و هەنگوینی هەڵەبجە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەشدا بەبڕی (یەک ملیاردوچوارسەدوسی وپێنج ملیۆن دینار)مامەڵە کراوە”.

باسیلەوەشکردووە، ” لەماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەدا توانیمان پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار و سەردانیکەری ناوخۆ وخواری عێراق و بیانی بکەین .

جەختیکردەوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەیەکی ماندونەناسانە کارەکانیان بەسەرکەوتوانە ئەنجامدا بۆسەرکەوتنی ڤیستیڤاڵەکە و هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوینەدا، داوای لێبوردنیش لە گەشتیاران وسەردانیکەران دەکەن کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ماندووبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا