پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان لەبارەی پشووی سبەینێوە سەرپشک کران.
ئەمڕۆ شەممە2ی تشرینی دووەم، ئالان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند،” بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران، کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن”.
هاوکات، محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” پێشبینی دەکەین لە درەنگای ئەمشەوەوە لە گەرمیانەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز دەستپێبکات، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لێکدەدەن لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر، بۆیە پێشبینی بارانی زۆر و بەهێز لەهەموو ناوچەکان دەکەین، بەتایبەتی لە گەرمیان، سلێمانی، کەرکوک و بەشێکی هەولێر، کە دەبێتەوە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سەنتەری شارەکان”.