پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە رامەگرن کە ئاوی باراناوی تێداکۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە2ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە،” هەموو ساڵێك هۆشياری و ڕێنمايی بڵاو دەکەينەوە لەکاتی هاتنی شەپۆلی باران بارين کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە ،بەڵام هاووڵاتيان پابەند نابن”.
جەختیکردەوە،” دووبارە داوادەکەين لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کەمەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان تاکو ئەم شەپۆلی باران بارينە تەواو دەبێت”.