پزیشکێک لە هەولێر پارەی چەندین کەسی بردووە و هەڵاتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەشاری هەولێر، پزیشێک بەناوی دروستکردنی نەخۆشخانە، پارە لە چەند کەسێک وەردەگرێت و دواتر هەڵاتووە.

ئەمڕۆ شەممە2ی تشرینی دووەم، قوربانییەکی ڕووداوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” پارەم داوە بە پزیشکێک، وایە نەخۆشخانەیەکی دروستکردووە، منیش پارەکەم پێدا بەبێ هیچ بەرامبەرێک، دواتر وتی ئەگەر خزم و دۆست و برادەرت هەیە پارەم بۆ پەیدا بکە، دواتر من پارەیان پێدەدەم”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەو پزیشکە ئەو پارەیەی بردوویەتی هی 30 کەسە و ئێستا کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ دروست کردووم، دەمەوێ حکومەت بێتە سەر خەت و ئەم کێشەیەم بۆ چارەسەر بکات”.

ڕوونیکردەوە،” سەرەرای ئەوەی قەرزای منە و داوای مافی خۆم کردووە، تۆمەتی بۆ دروست کردم و نزیەکی 10 ڕۆژ منی کردە زیندان”.

جەختیکردەوە، “ماوەی ساڵێک دەبێت ئەو پزیشکە پارەکەی لە من وەرگرتووە و پارەکە زۆرە نزیکەی 60 دەفتەر دۆلارە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا