پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 2ی تشرینی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مام ناوەندی لە کات و شوێنی جیاجیا هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
سبەی یەکشەممە3ی تشرینی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دابارین بە لێزمە دەبێت و لە دوای نیوەرۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22پلەى سیلیزى
سلێمانی :18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 12پلەى سیلیزى
سۆران : 17پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26پلەى سیلیزى