پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ پێش هەڵبژاردن بەڵێنیان پێدرا کە بکرێن بە گرێبەست،بەڵام تا ئێستا مامەڵەی گریبەستەکان تەواو نەکراوە.
مامۆستا کارزان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، حکومەت ڕاسگتگۆ نەبووە لە بڕیاردان و تا ئێستا مووچەی مانگی 7 و 8مان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، مووچەی مامۆستایان 15 ملیاری دەوێت بۆ مووچەی هەردوو مانگەکە لەکاتێکدا تەنها داهاتی ناوخۆ 400 ملیار دینارە.
لەڕێگەی پۆڵەتیک پرێسەوە ئەوەشی باس کرد، تائێستا هاوشانی مامۆستایانی میلاک ڕێنەکەوتوین پێکەوە مووچە وەربگرین،وتیشی، هیوادارین حکومەت دۆخی مامۆستایانی لەبەرچاو بێت و مووچە دابەش بکات.