پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند، گرنگە هەماهەنگی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران زیادبكرێت بۆ كاركردن لەسەر ئەو یاسایانەی كە گرنگن بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە و لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار هیوای سەركەوتنی بۆ مەشهەدانی خواست و رایگەیاند، گرنگە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران پەرەی پێبدرێت بۆ ئەوەی كار لەسەر دەرچواندنی ئەو یاسایانە بكرێت كە بەرژەوەندی هاووڵاتیانیان تیادایە و كاریگەری لەسەر لایەنی ئەمنی و ئابوری و سیاسی وڵات هەیە.
لای خۆیەوە مەشهەدانی رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی تەواوكردنی كارەكانی دەدات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی باڵای عیراق و گەلەكەی.
رۆژی 31 ی تشرینی یەكەم لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.